مامۆستایان و مووچەخۆران لە 13 شوێنی هەرێمی کوردستان دەست بە خۆپیشاندان دەکەنەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە عادل حەسەن مووچەخۆران


Nov 06, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بڕیارە سبەینێ مامۆستایان و مووچەخۆران لە 13 شوێنی هەرێمی کوردستان، بۆ داواکردنی مووچەکانیان دەست بە خۆپیشاندان بکەنەوە.

عادل حەسەن، مامۆستای ناڕازی رایگەیاند، سبەینێ لە 13 شوێنی هەرێمی کوردستان مامۆستایان و مووچەخۆران خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن.

وتیشی، لە شاری سلێمانی خۆپیشاندانی مامۆستایان لە کاتژمێر 10ی بەیانی لەبەردەم پەروەردەی رۆژئاواوە دەستپێدەکات، داواکارییەکانمان روون و ئاشکران.

ماوەی نزیکەی دوو مانگ بەسەر ئەو وادەیەدا تێدەپەڕێت کە بۆ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دیاریکرا، بەڵام بەهۆی ئەوەی مووچەی فەرمانبەران لەکاتی خۆیدا نادرێت، بەشێکی فەرمانبەران و مامۆستایان بایکۆتی دەوام و هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە.

کامەران کەریم