مانگی ڕابردوو 25.743 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە

(0) / / کردستان / زایەڵە شار نەخۆشخانە


Nov 07, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 2023/10/31) لەنەخۆشخانەی شار 25.743 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 18.996 نەخۆشیان سەردانی بەشی فریاكەوتن و 5.640 نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دی و 1.084 كەس سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردی نەخۆشخانەكەیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

مانگی ڕابردوو 5.850 نەخۆش داخڵ كراون لەنەخۆشخانەی شار، لەو ژمارەیە 1.717 نەخۆش لەبەشی فریاكەوتن و 1.059 نەخۆش لەبەشی گورچیلەی دەستكرد و 875 نەخۆش لەبەشی نەشتەرگەری و 712 نەخۆش لەبەشی هەناوی و 555 نەخۆش لەبەشی شكاوی داخڵ بوون.

هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی شار 1.322 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە و 77.857 شیكاری تاقیگەیی و 2.218 هێڵكاری دڵ كراوە، هەروەها 8.250 تیشك و 3.713 سۆنەر و 324 ئیكۆ و  975 چارەسەری سروشتی كراوە.

کامەران کەریم