مامۆستایان: بە ورەیەکی بەرزترەوە بەردەوام دەبین لە خەباتی مەدەنی و بایکۆت بەردەوامە
(0) /
زایەڵە - لە خۆپیشاندانی ئەمڕۆیاندا مامۆستایان رایانگەیاند: بەورەیەکی بەرزترەوە بەردەوام دەبین لە خەباتی مەدەنی و تا گەیشتن بە ئامانجەکانمان بایکۆت بەردەوامە.
لە دوای خۆپیشاندانەکەیان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، مامۆستایانی پەروەردە، زانکۆ و وانەبێژ ئاماژەیان بەوە کرد: ئەمڕۆ جارێکی دیکە دژ بە ستەمکاری و بێباکی دەسەڵات پەیمانی بایکۆت و ناڕەزایەتییەکان نوێدەکەینەوە، هەرگیز سازش لەسەر ماف و داواکارییەکانمان ناکەین و بەردەوامی بە بایکۆت و ناڕەزایەتییەکانمان دەدەین.
ئەوەشیان خستۆتەڕوو: هەوڵ و فشارەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران دەسەڵاتدارانی ناچارکردووە پرسی مووچە لە بەغداد یەکلای بکەنەوە و لە چارەسەری ریشەیی نزیک بووەتەوە.
دەشڵێن: درێژەدان بە ناڕەزایەتییەکان زامنی چارەسەربوونی ریشەیی کێشەکانمانە و جەخت لە داواکارییەکانمان دەکەینەوە کە پێدانی مووچە و دامەزراندن و دەستپێکردنەوەی پلە بەرزکردنەوەیە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: