نوسەرێک بۆ زایەڵە بەردەوامی شەڕی غەزە و کاریگەرییەکانی لەسەر ناوچەکە لێکدایەوە
(0) /
زایەڵە - كاردۆ عوسمان هەورامی نوسەربەزایەڵەی ڕاگەیاند: شەری غەزە ماوەی زیاتر لە مانگێکە لە نێوان گروپە چەکدارییەکانی فەلەستین و سوپای ئیسرائیل بەردەوامی هەیە و بەهۆیەوە زیاتر لە دە هەزار هاوڵاتی کوژراون وکە زۆرینەیان منداڵن، هەروەها لەسەدە 70ی دانیشتوانی کەرتی غەزەش ئاوارەبوون،ئەوەی لەم ئامارەمەترسیدارترە ئەگەری فراوان بوونی جەنگەکەیە گۆڕانیەتی بۆ جەنگێکی هەرێمی کە ئەو کات دامرکاندنەوەی قورس دەبێت و قوربانییەکانیش چەندین هێندە زیاتر دەبن.
وتیشی: ئەوەی ئێستا بۆتە باسی میدیا جیهانییەکان و بەرپرسانی جیهان هۆشداری لێدەدەن، فراوان بوونی جەنگی غەزەیە بۆ جەنگێکی هەرێمی، ئەم مەترسیەش دوای ئەوە دێت کە گروپە چەکدارییەکانی عیراق و سوریا و حزبوڵلای لوبنانی هێرشەکانیان بۆسەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا زیاد کردووە، حزبوڵلاش هەموو کات باس لە بەرەکی نوێی جەنگ لە باکورەوە دژ بە ئیسرائیل دەکات، ئەوەی کە مایەی نیگەرانیە ئەوەیە کە لە ئەگەری تێوەگلانی جەنگەکە لەلایەن ئەم گروپانەوە، ئەوە دەبێتە جەنگێکی نێودەوڵەتی، باشترین ئاماژەش بۆ ئەم بۆچوونە وتەیەکی لیندسی گراهام سیناتۆری ئەمریکی لە کۆمارییەکانە کە دەڵێت " ئەگەر حزبوڵڵا لە باکورەوە بەرەیەکی دیکەی جەنگ بکاتەوە، ئەوە پێویستە هێرش بکەینە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران، چونکە حزبوڵڵا و حەماس بەبێ پاڵپشتی ئێران بوونیان نیە."،ئەم قسەیە واتەی ئەوەیە کە فراوان بوونی جەنگ واتە بەریەککەوتنی راستەوخۆی وڵاتانی جیهان، کە بێگومان ئەو کات چەند وڵاتێک ناگرێتەوە، بەڵکو یەک لەدوای یەک دێنە ناو جەنگەکەوە.
هێمای بەوەشکرد: مەترسی جدی ئەوەیە کە لە ئەگەری فراوان بوونی جەنگەکە، ئێمە وەک عیراق و هەرێم ناتوانین خۆمانی لێبپارێزین،چونکە بەشێکین لە ناوچەکە و لە هەرە ناوچەگەرمەکانین، چونکە بە گروپە چەکدارییەکان دەورە دراوین، هەروەها لەناو چەقی ململانێکانین، بۆیە جگە لەوەی ئاواتخوازبین جەنگ کۆتایی پێبێت لەوەیە نەتوانین کارێکی ئەوتۆ بکەین، تەنها ئەوە نەبێت لەگەڵ هاوسۆزی بۆ قوربانیان خۆمان بۆ هیچ لایەنێک یەکلایی نەکەینەوە، بەڵام لەگەڵ ئەم سیناریۆیە مەترسیدارانە ئەوەی مایەی خۆشحاڵیە هەوڵەکان بۆ ئەو ئاراستەیان کە رێگری لە فراوان بوونی بگیرێت، ئەنتۆنی بلینکین وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانێکی ماراسۆنی بۆ وڵاتانی ناوچەکە کرد، هەموو هەوڵەکانیشی بۆ فراوان نەبوونی جەنگەکە بوو، هەروەها حەسەن نەسروڵڵاش لە وتارەکەیدا ئەو مەترسییەی ڕەواندەوە، بەڵام بەکراوەیی هێشتیەوە، تورکیا و ئێرانیش جگە لە شەری راگەیاندن هیچ ئاماژەیەکیان نیە بۆ ئەوەی بچنە جەنگەوە، بۆیە هێشتا ئومێدێکی زۆر هەیە کە جەنگ کۆتایی بێت و هەمووان لە پریسکی جەنگ پارێزراو بن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: