بارانی  بەخوڕ دەبارێت

(0) / / کردستان / زایەڵە باران کوردستان کەشناسی


Nov 09, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - شارەزایەكی كەشناسی رایدەگەیەنێت بە هۆی کاریگەری شەپۆلەکانی نزمەپەستانی دەیای ناوەڕاست و دەریای سور شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە .

هەردەشت ناسر شارەزای كەشناسی رایگەیاند: لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو کە دەکاتە 14-11-2023 کاریگەری ئەم شەپۆلە دەردەکەوێت چەقی ئەم شەپۆلە تا ئەم ساتە دەکەوێتە ١٦ی مانگ زۆرترین بڕی باران دەبارێت.

ناوبراو دەشڵێت :ماوەی شەپۆلە کە سێ ڕۆژە لە هەندێک ناوچە بەهۆی هاتنی شەپۆلی بارانی تر ماوەی باران بارین درێژ دەبێتەوە.

وتیشی : بەهۆی بەهێزی ئەم شەپۆلە چڕ بونەوەی لە یەک ڕۆژدا ئاستی ئاو بەرزدەکاتەوە لە چەم و دۆڵ و شەقەمەکان و بۆیە مەترسی لافاوی هەیە.

کامەران کەریم