کۆبوونەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی پارتی
(0) /
زایەڵە - سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق مەحەمەد شەیاع سودانى، لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسعود بارزانی لە هەولێر کۆدەبێتەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق 9ی تشرینی دووەمی 2023 ڕایگەیاند؛ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز مەحەمەد شەیاع سودانى ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێز مەسعود بارزانی لە هاوینەهەواری سەڵاحەدین لە پارێزگای هەولێر لە هەرێمی کوردستانی عێراق کۆبووەوە.
ئاماژە بەوەش دراوە؛ لە کۆبوونەوەکەدا ئاڵوگۆڕی بیروڕا و تاوتوێی سەرجەم پرسە گشتیەکان کرا لەسەر ئاستی نیشتمانی، هەروەها بەدواداچوون بۆ گرنگترین دۆسیەکانی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت کرا، جگە لە تاوتوێی کردنی دوایین پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکان لەسەر ئاستی ناوچەکە و ڕووداوە تراژیدییەکان کە لە کەرتی غەزە ڕوودەدەن لەگەڵ هێرشی زایۆنییەکان بۆ سەر گەلی فەڵەستین.
تێبينيێك بنێرە: