نەفرەت لە ترەمپ زیدەتر دەبێت؛ دوکتۆرا فەخریەکەشی لێ وەرگیرایەوە

(0) / زایەڵە ترەمپ دوکتۆرا کۆنگرێس


Jan 10, 2021

قەبارەی فۆنت:

زانکۆیەکی ئەمریکا پاش ٣٠ ساڵ لە پێشکەش کردنی؛ دوکتۆرا فەخرییەکەی لە دۆناڵد ترەمپ وەرگرتەوە.
 بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کاردانەوەکان بە سیاست و کردەوە نایاساییەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەبێت و زیدەتر پەراوێز دەخرێت.
کەناڵی سی ئێن ئێن بڵاوی کردەوە؛ پاش هێرشی لایەنگرانی ترەمپ بۆ سەر کۆنگرێس، کە جیابوونەوەی زۆرێک لە کۆمارییەکان لە ئیدارەکەی لێکەوتەوە و داخستنی ئەژماری ٨٠ میلیۆن فاڵۆوێری لە تویتەر، لە ئێستادا بڕوانامەکانی کە سەردەمێک لە زانکۆکان پێشکەشی کرابوو، لێی دەسەندرێتەوە.
سەرۆکایەتی زانکۆی لێکۆڵینەوەی لی های ڕایگەیاند بڕوانامەی فەخریی دوکتۆرا کە ٣٠ ساڵ لەمەوبەر پێشکەشی ترەمپی کردبوو، لەو وەردەگرێتەوە.
ئەمە هاوکاتە لەگەڵ داواکاریی بۆ دەستلەکارێشانەوە ترەمپ لە سەرۆکایەتی ئەمریکا و هەڕەشەی سەندنەوەی متمانە لەو لە کۆنگرێس.
کۆتایی/.