كەش و ھەوای باراناوی و سارد لە هەرێم دەستپێدەكات

(0) / / کردستان / زایەڵە کەشوهەوا سارد باران


Nov 12, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئاراس جبار شارەزای بواری كەشناسی بلا  َویكردەوە: لە ماوەی كاریگەری شەپۆلی یەكەمدا لەنێوان 15 بۆ 18ی مانگ پێشبینی بارانی مامناوەند و باش دەكرێت لەسەرجەم ناوچەكاندا كە بەشێوەیەكی پچر پچر كاریگەری ئەبێت لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما بەرێژەی 6 تا 8 پلەی سەدی و بەرزبوونەوەی رادەی شێ بەرێژەیەكی بەرچاو.

ئەوەشی خستەڕوو: شەپۆلی دووەم لە 19 و 20ی مانگەوە پێشبینی دەكرێت بە ھاتنی نزمەپاڵەپەستۆیەكی قوڵ لەدەریای ناوەراستەوە لەگەڵیدا بارستە ھەوایەكی سارد و شێداری ئەبێت لەم قۆناغەدا ئەگەری دابارینی بارانێكی زۆر و زیاتر ئەبێت لەگەڵ نزمبوونەوەی زیاتری پلەكانی گەرما و ساردبوونی كەش و ھەوای ناوچەكە و بارینی بەفریش لەناوچە شاخاویە بەرزەكاندا كە بە ویستی خودا لەماوەی ھەردوو شەپۆلەكەدا پێشبینی بارانی پێویست بۆ پەڵە و زیاتریش ھەیە.

کامەران کەریم