سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان : هیچ مەترسییەک لەسەر پڕۆسەی خوێندن نییە

(0) / / کردستان / زایەڵە یەکێتی مامۆستایان ئەحمەد گەرمیانی پڕۆسەی خوێندن


Nov 12, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان ڕایگەیاند هیچ مەترسییەک لەسەر پڕۆسەی خوێندن نییە و دوای 15 مانگیش ده‌كرێت پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت.

وتیشی: تا ئێستا هیچ رێککارێکی کارگێڕی دژی مامۆستایانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی ئەو سنوورە نەگیراوەتەبەر.

ئەحمەد گەرمیانی، سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان له‌ نوێترین لێدوانى رۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێت:هیچ مەترسەییەک لەسەر پرۆسەی خوێندن نییە و دوای 15 مانگیش ده‌كرێت پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت. تا ئێستا هیچ رێککارێکی کارگێڕی دژی مامۆستایانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی ئەو سنوورە نەگیراوەتەبەر، کە بایکۆتی دەوامیان کردووە.

وتیشی: یونیسێف ناتوانێت بڕیار لە راگرتنی خوێندن لە هیچ شوێنێک بدات، بۆ نموونە لە کاتی بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا پرۆسەی خوێندن 80 رۆژ راگیرا، بەڵام خویندنی ئەو ساڵە هەڵنەوەشایەوە.

کامەران کەریم