بەهۆى مەراسیمى ساڵیادى دامەزراندنى سلێمانییەوە چەند شەقامێک دادەخرێن

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی شەقام هاتوچۆ


Nov 12, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - هاتوچۆى سلێمانى ڕایگەیاند؛ بەهۆى مەراسیمى ساڵیادى دامەزراندنى سلێمانییەوە، چەند شەقامێکی سلێمانی دادەخرێن.

بەپێى ئاگادارییەکەى هاتوچۆى سلێمانى کە ئاراستەى شۆفێرانى کردووە، لە کاتژمێرى (10:00)ى ئەمشەوەوە، بەهۆی مەراسیمی ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانییەوە چەند شەقامێک بەربەست دەکرێن و رۆژى (14ى 11ى 2023)، کاتژمێر (12:00)ى شەو، سەرجەم شەقامەکان بەڕوى شۆفێراندا دەکرێنەوە.

ئەو شەقامانەی بەربەست دەکرێن ئەمانەن:

1. لە شەقامی صابونکەران بۆ بەردەرکی سەرا و ئاراستەی مزگەوتی گەورە بەربەست دەکرێت.
2. لە بەردەرکی سەرا بۆ شەقامی مەولەوی بەربەست دەکرێت.
3. لە شەقامی پیرەمێرد بەرەو ئاراستەی بەردەرکی سەرا بەربەست دەکرێت.

تێبینی:
1. لە شەقامی صابونکەران بەرەو جادەی کاوە کراوە دەبێت
2. لە شەقامی پیرەمێرد ئوتومبیلەکان ئاراستە دەکرێن بەرەو شەقامی گۆران (ئۆرزدی).

کامەران کەریم