دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستبەسەرداگرتنی کێڵگەیەکی چێنراو بەماددە هۆشبەرەکان ڕادەگەیەنێت
(0) /
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، لەناو شاری هەڵەبجە باندێکی ( ٣ )کەسیان دەستگیرکرد، هەستابوون بە چاندنی ڕووەکی هۆشبەر لەجۆری ماریجوانە(حەشیش) و بازرگانیکردن بەو ماددە هۆشبەرە.
هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لەچوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ دەستگیرکردنی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان و ڕێگریکردن لە بەکارهێنان و بڵاوبونەوەی ئەو ماددە زیانبەخشانەی کاریگەری خراپیان لەسەر کۆمەڵگە دەبێت، لەدوای چاودێریکردن و بەدەستهاتنی زانیاری وورد، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لەناو شاری هەڵەبجە دەستگیرا بەسەر کێڵگەیەکی داچێنراو بە ڕووەکی هۆشبەر لە جۆری حەشیش (ماریجوانە) تۆمەتباران بەشێوەیەکی شاراوە (٦٥)بن ڕووەکی هۆشبەریان چاندبوو بە مەبەستی بازرگانیکردن.
دوای هەڵاتنی تۆمەتباران، لە ئۆپراسیۆنێکی سەرکەوتوودا توانرا باندەکە دەستگیربکرێن پێکهاتبوون لە (٣)تۆمەتبار، دەستگیرا بەسەر بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەری ئامادەکراو بۆ فرۆشتنەوە، دواتر بە ئامادەبونی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش سەرجەم ڕووەکە هۆشبەرەکانی ناوکێڵگەکە بە شێوەیەکی زانستی لەناوبران.
لە ئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بە ماددەی ( ٢٦ )لەیاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵیەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: