پێشبینی ھەورە بروسكەی توند و تاوە بارانی بەخوڕ و تەرزە ڕاگەیەندرا

(0) / / کردستان / زایەڵە هەوروبروسکە باران تەرزە


Nov 13, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئاراس جبار شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردەوە: سبەی سێ شەممە 14/11/2023 لە ئەنجامی كاریگەری دۆخێكی ناسەقامگیری كەش و ھەوا ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە كاتەكانی پاش نیوەرۆ بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و لەكاتەكانی شەودا بەتایبەت درەنگانی شەو ناوبەناو لە شوێن و ناوچەی جیاجیادا ھەورە بروسكە و رێژنە باران دەستپێدەكات ، پلەكانی گەرما بەرێژەی 1 پلە نزم ئەبێتەوە ، خێرای با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند ئەبێت 10-25كم/س لە ئاراستەی باشور و باشوری رۆژئاواوە .

وتیشی: لەناوچەكانی عێراق بە تایبەت سنوری رۆژھەڵات وناوەراست و باشور كاریگەری ئەم ناسەقامگیریە زیاتر ئەبێت و سبەی شەو ئەگەری چالاكبوونی ھەورە بروسكەی توند و تاوە بارانی بەخوڕ و تەرزە ئەبێت كە لەھەندێ ناوچەشدا ئەگەری دروستبوونی لافاوی لێدەكرێت ، دوو سبەی رۆژی چوارشەمە 15/11/2023 كاریگەری بارانبارین و ھەورە بروسكە لەسەر ناوچەكانمان چالاكتر ئەبێت.

کامەران کەریم