بەڕێوبەرایەتیەکی هەلی کار لە چەمچەماڵ  ڕاگەیەندرا

(0) / / کردستان / زایەڵە چەمچەماڵ هەلی کار


Nov 13, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەلی دامەزراندنی لە قەزای چەمچەماڵ ڕاگەیاند، لە چەند بوارێکی جیاواز 7 کەس لە سەنتەری ڕاهێنانی پیشەیی چەمچەماڵ بە شێوەی گرێبەست دادەمەزرێن.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند: هەلی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست بۆ دەرچووانی دانەمەزراو دەڕەخسێنێت بۆ سەنتەری ڕاهێنانی پیشەیی چەمچەماڵ لە قەزای چەمچەماڵ.

ئەوەشی خستەڕوو: کۆمەڵێک دەرچووانی دانەمەزراو بە شێوەی گرێبەست لە بوارەکانی: پاسەوان 2 کەس، ڕاهێنەر 4 کەس، کارگوزار، بە چەند مەرجێک و بەشێوەی خاڵبەندی دادەمەزرێن.

ڕۆژی چوارشەمممە فۆڕمەکە دابەشدەکرێت، هاوکات لە ماوەی سێ ڕۆژدا دەبێت فۆڕمەکان بگەڕێندرێنەوە هەمان شوێن.

شوێنی دابەشکردنی فۆڕمەکە: لە باڵەخانەی سەنتەری ڕاهێنانی پیشەیی چەمچەماڵ، ناحیەی شۆڕش کات: 10:00 بەیانی - ڕۆژی چوارشەممە.

کامەران کەریم