زیاتر لە 300 رووداوی هاتوچۆ روویداوە و بەوهۆیەوە 155 كەس برینداربوون
(0) /
زایەڵە - وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند: لەماوەی ئەمساڵدا 387 رووداوی هاتووچۆ روویداوە كە 147 رووداویان ماتۆڕسكیل بوون و تێیدا 155 كەس برینداربوون.
سامان عەلی وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە: لە 10 مانگی رابردوودا لە سنووری گەرمیان، 387 رووداوی هاتوچۆ روویانداوە، لەو ژمارەیە 148 رووداویان ماتۆڕسكیل بوون و بەهۆشیەوە، 12 ماتۆڕسوار گیانیان لەدەستداوە و 155 كەسیش برینداربوون.
ئەوەشی خستەڕوو: بەراورد بە ساڵی رابردوو ژمارەی رووداوەكان و قوربانییەكان كەمیانكردووە، چونكە لە 12 مانگی ساڵی رابردوودا 408 رووداوی هاتوچۆ روویانداوە، كە 214 رووداویان ماتۆڕسكیل بوون و بەهۆیانەوە 146 كەس برینداربوون و 16 كەسیش گیانیانلەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد:زۆرینەی هۆكاری رووداوەكانی هاتوچۆ پابەندنەبوونە بە رێنماییەكانی هاتوچۆ، خێرایی لەرادەبەدەر، تێپەڕاندنی هەڵە و لێخوڕین بە مەستی، ئەمساڵ سەرجەم ئەو ماتۆڕسوارانەی لە رووداوی هاتوچۆدا گیانیانلەدەستداوە مۆڵەتی لێخوڕینیان نەبووە.
ئاشکراشیکرد: جگە لەوەی 90% ماتۆڕسكیلەكانی سنوورەكە بێسەرەتان و تۆمارنەكراون، ئەمەش هۆكارێكی دیكەی رووداوەكانە، چونكە بە نرخێكی كەم لە بازاڕدا دەستدەكەون.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: