باران و سەرما دەستپێدەكەن
(0) /
زایەڵە - لەمشەوەوە شەپۆلێكی بارانبارین شار و ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و كەشناسیی هەرێم دەڵێت، پلەكانی گەرماش بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمشەو ئاسمانى هەرێم هەور دەبێت، لە درەنگانى شەودا ئەگەرى بارینى نمەباران هەیە لەسەر ناوچەکانى باکوور و ناوەڕاستى هەرێم (دهۆک، هەولێر و ناوچە شاخاوییەکانیان).
دەشڵێت، سبەینێش لە کاتەکانى بەیانیدا شەپۆلێکى دیكەى بارانبارین لە ناوەڕاست و باشوورى عێراقەوە دەستپێدەکات پاشان دەگاتە ناوچەکانى گەرمیان، کەرکوک و سلێمانى و رێژەى بارانبارین لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکى دیكە جیاوازە.
هەندێک ناوچەى گەرمیان ئەگەرى بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو هەیە و، پلەکانى گەرما بەڕێژەیەکى بەرچاو دادەبەزن، كەشناسیی هەرێم وادەڵێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: