128 ملیار دۆلار لەلایەن بەغداوە ڕادەستى هەرێمی کوردستان کراوە

(0) / زایەڵە دەستپاکی بەغدا هەرێمى کوردستان گەندەڵی


Jan 10, 2021

قەبارەی فۆنت:

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی دەستەى دەستپاکی عێراق کە ئاراستەى ئەنجومەنى نوێنەران و حکومەت کراوە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا 128 ملیار دۆلار لە لایەن بەغداوە ڕادەستى هەرێمى کوردستان کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بە گێڕانەوە لە ناس کورد،  حامد موسەوى، ئەندامى پەرلەمانى عێڕاق لەسەر پشکى هاوپەیمانیى فەتح، وێڕای ڕاگەیاندنی هەواڵی ڕادەستکردنی ١٢٨ ملیار دۆلار لە لایەن بەغداوە بە هەرێمی کوردستان، جەختی کرد کە هیچ حساباتێکى کۆتایى سەبارەت بەو پارانە لەبەردەستدا نین.  
بە وتەی موسەوى "ئەوەش واتاى ئەوەیە دزى هەیە و هیچ نەدراوە بە میللەت و هیچ پرۆژەیەک لەسەر ئەو پارەیە دروست نەکراوە و چووەتە گیرفانى حزبە کوردیە گەندەڵەکان."
کۆتایی/.