چوارەمین فیستیڤاڵی بە بازاڕکردنی گەرمیان لە شاری کەلار بەڕێوەدەچێت+ وێنە
(0) /
زایەڵە - ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاند: بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار و جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و قایمقامی قەزای کەلار و بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری دامودەزگا حکومیەکان، بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان، چوارەمین فیستیڤاڵی بە بازاڕکردنی گەرمیان لە شاری کەلار بەڕێوەدەچێت.
فیستیڤاڵەکە لە شاری یاری کەلار بەڕێوەدەچێت، ماوەی شەش رۆژ بەردەوام دەبێت و تیایدا، نزیکەی ٤٠٠ براند و کۆمپانیا و شوێنکاری ناوخۆیی و وڵاتانی دراوسێ بەشداردەبێت. هاوکات، چەندین بەرهەمی خۆراکی پیشەسازی خۆماڵی و بەرهەمی کاری دەستی نمایش دەکرێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: