مەسرور بارزانی  رۆژی زمان و کولتووری تورکمانی پیرۆز دەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە مەسرور بارزانی کولتوور تورکمانی


Nov 17, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان نووسیویه‌تی: رۆژی زمان و کولتووری تورکمانی پیرۆز بێت.

مه‌سرور بارزانی هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی: لەم بۆنەیەدا پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکانی کوردستان دووپات دەکەینەوە.

لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستانی رۆژی25ـی کانوونی یەکەمی ساڵی 2019، رۆژی 25ـی شوبات وەکو رۆژی رۆژنامەگەریی تورکمانی و رۆژی 17ـی تشرینی دووەمیش وەکو رۆژی فەرمی زمان و کولتووری تورکمان ناسێندرا و بە دەنگی رەھای پەرلەمانتاران پەسەندکرا.‌

کامەران کەریم