هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر
(0) /
زایەڵە- کەمێک لەمەوبەر، دەنگێکی بەهێز لە فڕۆکەخانەی سەربازیی هەریر لە پارێزگای هەولێر بیسترا و بووە هۆی ئاگرکەوتنەوە. دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان دەڵێت، بە "درۆنی بۆمبڕێژکراو" هێرشکراوەتە سەر فڕۆکەخانەکە.
دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ هەینی کاژێر 10:25، لە رێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر لە پارێزگای هەولێر کە پێشتر فڕۆکەخانەکە وەک بنکەیەکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بەکار دەهات."
بنکەی سەربازیی هەریر لە کاتی شەڕی دژی داعش، هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، لەنێویدا ئەمریکای تێدا جێگیرکرابوون، بەڵام بەگوێرەی دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان، لە 20ـی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵەوە فڕۆکەخانەکە چۆڵکراوە و ئەو هێزانەی تێدا نەماوە.
تێبينيێك بنێرە: