بەشەخۆراكی یەك ملیۆن هاووڵاتی دەبڕێت
(0) /
زایەڵە - ریاز موسەوی، بەڕێوەبەری گشتی بەشی كۆنتڕۆڵی بازرگانی و دارایی لە وەزارەتی بازرگانی رایگەیاند: لە مامەڵەی هەر چوار پارێزگای دهۆك و نەجەف و بەغدا و كەربەلای کە پسوولەی خۆراکی مانگانەیان بە ئەلكترۆنی كراون رێكارەكان ئاشكرایانكردووە كە نزیكەی یەك ملیۆن هاووڵاتی شایستەی بەشەخۆاك نین.
راشیگەیاند: بە ئەلكترۆنی كردنی بەشەخۆراك وای كردووە ببێتە هۆی ئاشكراكردنی هەزاران خێزان كە شایستەی كەلوپەلی سەبەتەی خۆراك نین، ئەمەش دەبێتە هۆی پاشەكەوتكردنی پارەیەكی زۆر، بەمەش وا دەكات بەشەخۆراكی مانگانە باشتر بێت لە داهاتوودا.
لە كۆتایی قسەكانیشی گوتیشی: كار دەكرێ بۆ ئەوەی پسوولەی خۆراكی ئەلكترۆنیی لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق جێ بەجێ بكرێ.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: