دەستگیرکردنى پێنج گروپی داعش و سێ ئەمیری لە هەرێمی کوردستان

(0) / / کردستان / زایەڵە داعش هەرێمی کوردستان ئاسایشی هەرێم


Nov 18, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم پێنج گروپى داعش لە هەرێم ئاشکرادەکەن و ئەندامەکانیان دەستگیردەکات، سێ ئەمیریش دەستگیردەکرێت، کە پیلانیان دانابوو لەچەندین شاری هەرێم کردەوەی تیرۆریستی ئەنجامبدەن.

دەزگاى ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، لەبەرئەنجامی بەدواداچوونی ورد و چاودێری دۆخی ئەمنی هەرێمی کوردستان زانیاری سەرەتایی دەست هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم کەوت کە تیرۆریستانی داعش پیلانیان داناوە بۆ ئەنجامدانی چەندین کردەوەی  تیرۆریستی لەچەند شار و ناوچەیەکی جیاجیا.

لە هەریەک لەشارەکانی (سلێمانی، گەرمیان، هەڵەبجە، شارەزوور و ناوچە دابڕێندراوەکان ) ژوری ئۆپەراسیۆن پێکهێنرا و دەستبەکاربوون بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێریکردنی هەموو جموجۆڵەکانی تیرۆریستانی داعش، پشت بەستوو بە بەڵگە و زانیاری وردیان لەسەر شانە نەنستوەکانی تیرۆریستانی داعش دەستکەوت، تەواوی جموجۆڵەکانیان لە شارەکانی هەرێم خرانە ژێر چاوێری ووردەوە و دواتر ناسنامەی ئەندامانی گروپەکان و شوێن و مانەوەیان دەستنیشانکران.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە دەیان ئۆپەراسیۆندا ٥٥ تیرۆریست کە ئەندامی تۆڕ و گرووپە نەنستووەکانی داعش  بوون لە ( کەرکوک، سلێمانی، گەرمیان، هەڵەبجە، سەیدسادق، شارەزوور، پێنجوێن ) دەستگیرکران کە سیانیان ئەمیر و تیرۆریستی هەرەتاوانبارن.

لەسەرجەم هەڵمەتەکاندا دەستگیرا بەسەر چەندین پارچەچەک و مەوادی تەقەمەنی و خۆکوژی و خۆپارێزی تەواوی ئەندامانی تاقم و گروپە تیرۆریستییە دەستگیرکراوەکانیش مەرامیان بوو دوای ئەنجامدانی کردەوە تیرۆریستییەکانیان بچنە ناو چەکدارانی داعشەوە، لەبەر سەلامەتی رێڕەوی لێکۆڵینەوەکان و هەستیاری کەیسەکە ، بەشێک لە زانیارییەکان بە شاراوەیی هێڵرانەوە.