بنکەی پۆلیسی دارستانی ئاغجەلەر دوو ڕاوچی دەستگیر کرد

(0) / / کردستان / زایەڵە پۆلیسی دارستان ئاغجەلەر


Nov 18, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بنکەی پۆلیسی دارستانی ئاغجەلەر دوو ڕاوچی دەستگیر کرد .

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئاشکرایکرد: لە درێژەی کاروچالاکیەکانیاندا مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی ئاغجەلەر دوای دەرچوونیان بۆ سنوری گوندی ( کۆزە بۆرە ) چەند هاووڵاتیەك بەدیدەکەن کە سەرقاڵی ڕاوکردنی باڵندەی کێوین ، بەڵام پێش گەیشتنی مەفرەزەکە تۆمەتبارەکان هەڵهاتن و چەند کەرەستەیەکیان لە دوای خۆیان بەجێهێشت کە پێکهاتبوون لە ( ١ ) چەکی جۆری تاپڕ ، ( ١ ) لایت ، ( ١ ) سوێسکەی ڕاوکراو .

هەروەها لە ئەنجامی چالاکیەکی دیکەی هەمان بنکەدا لە سنوری گوندی ( مامڵێسی ) لە سنوری ناحیەی ئاغجەلەر ( ٢ ) هاووڵاتی بە تۆمەتی ڕاوکردنی باڵندەی کێوی دەستگیر کران ، هاوکات دەستگیرا بەسەر ( ٢ ) باڵندەی ڕاوکراو ( سوێسکە ) . ( ٢ ) لایت .

پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.

کامەران کەریم