نزار مەحمود بۆ زایەڵە: داگا بێلایەنی لەدەستدا نەک ناتوانێ ئاسایشی کۆمەڵاتی بپارێز بەڵکو خۆی دەبێتە هۆی شێواندنی

(0) / / کردستان / زایەڵە دادگا ئاسایشی کۆمەڵایەتی گۆڕان نزار مەحمود


Nov 19, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نزار مەحمود ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان بەزایەڵەی ڕاگەیاد: دادگاکان ئەگەر داد پەروەرنەبن ئەوا دەبێتە جێگای داپڵۆسین و سەرکوت بۆیە ئەگەر داگا بێلایەنی لەدەستدا نەک ناتوانێ ئاسایشی کۆمەڵاتی بپارێز بەڵکو خۆی دەبێتە هۆی شێواندنی و دادپەروەری بونی نابێت و هاوڵاتیانیش بە بڕیارەکانی متمانە ناکەن. ..دادگا پێوستە گوێڕایەڵی هیچ لەو ستەڵاتەکان نەبێت کاتێک لەدەستی هەرکام لەودەستەڵاتانە بوو خۆی دەستەڵاتی نابێت و ئەبێتە جێبەجێکاری ئەو دەستەڵاتەی فەرمانی پێدەکات. 

ئەو بەرپرسەی گۆڕان وتیشی : لە هەموو ئەو دەوڵەتانەی هەوڵ بۆ تەسفیە کردنی نەیارو مەترسیەکانی سەر دەستەڵاتەکانیان ئەدەن باشترین چەک بۆ ئەو کارە دادگایە پەنای بۆ ئەبەن و ئەیکەنە دەزگایەکی داپڵۆسێنەر کاتێک خۆشیان ڕاپێچی دادگا دەکرێن یان بەداگا مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت بێ دودڵی دادگا بە ناشرعی لەقەڵەم ئەدەن . لەم عێراق نیۆیەش لێرە و لەوێش دادگاکان بێلایەن نین و ئالەتی دەستی دەستەڵاتن و بۆ تەسفیە کردن نەیارە کانیان بەکاردێن و هەمووشیان دان بەویتریان نانێن لەکاتێکدا هەروەیەکن.

کامەران کەریم