شاخەوان عەبدوڵڵا: تا سەری مانگ لیوای 20 دەستبەکاردەبن و مووچەکانیان بۆ دەبەسترێت

(0) / / کردستان / زایەڵە شاخەوان عەبدوڵڵا لیوای 20 مووچە


Nov 19, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - شاخەوان عەبدوڵا، جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق رایگەیاند: ئەمشەو لەگەل سوپا سالاری عیراق عەبدول ئەمیر یارەڵڵا لەبارەی لیوا 20 کۆبوینەوەو بریاردرا تەواوی گرفتەکانبەلاوە بنرێن و فەرمانی دەست بەکاربونییان بۆ دەرچیت.

دەشڵێت: بڕیاردراوە تا رۆژى (1ى 12ى 2023)، هەر هەموویان پەیوەندى بکەن و موچەی مانگی 12 یش وەرگرن.

جەختیش دەکاتەوە:  هەر کەموکوڕییەک هەبێت لەروى کارگێرییەوە دەخرێتە دواى دەستبەکاربونیان و لەچەند کاتژمێرى داهاتودا ناوەکانیان لەلایەن وەزارەت رادەگەیەنرێت لەگەڵ ناوى فێرگەکانیان.

کامەران کەریم