حکومەتی هەرێم پشووی ڕاگەیاند

(0) / / کردستان / زایەڵە حکومەتی هەرێم پشوو کوردستان


Nov 19, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند: بە ڕاوێژ لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و پارێزگارە بەڕێزەکان و ئیدارە سەربەخۆکان،بڕیاردرا سبەی بکرێتە پشوو، لەسەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ناوەندەکانی خوێندنی ناحکومی."

وتەبێژی حکومەتی هۆکاری راگەیاندی پشووی بۆ رێژەی پشبینیکراوی باران بارین گەڕاندەوە و داواش لە هاوڵاتییان دەکات "ناچاری نەبێت هاتوچۆی رێگاکانی دەرەوە نەکەن.

باسی لەوەشکرد: داواکارین لە هاونیشتیمانییانی بەڕێز پابەندی ڕێکارو ڕێنماییەییەخزمەتگوزارییەکان بن و نزیک نەبنەوە لە ڕوبارو ئەو شوێنانەی ئاستی ئاوییان بەرز دەبێتەوە لەکاتی ناچاریشدا نەبێت هاتووچۆی ڕێگاکانی دەرەوە نەکەن ،هەروەها تیمەکانی بەرگری شارستانی لە ئامادەباشیدابن بۆ هەر حاڵەتێکی فریاگوزاری.

کامەران کەریم