تەقە لە نووسینگەی شاخەوان عەبدوڵا لە کەرکوک کرا
(0) /
زایەڵە - تەقە لە نووسینگەی جێگری سهرۆكی پهرلهمانی عێراق کرا.
شاخهوان عهبدوڵا، جێگری سهرۆكی پهرلهمانی عێراق له پهیجی فهرمیی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتیی (فهیسبووك) ڕایگهیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەکردەوەیەکی ترسنۆکانەدا، تەقە لە نووسینگەی کەرکوکمان کرا و دەستبەجێ لەلایەن پاسەوانەکانەوە وەڵام درایەوە و ئۆتۆمبیلەکە کە لە جۆری تۆیۆتا کامریە پێکرا، بەلام توانی هەڵبیت، وێڕای داوامان لە دەزگا ئەمنییەکان بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەم کردەوەیە، خەڵکی بە شەرەفی کەرکووک دڵنیا دەکەینەوە ئەم هیرشەیش، هاوشێوەی هێرشەکانی پێشوو لە خزمەتکردنی سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکووک رامان ناگرێ.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: