حکومەتی هەرێم وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 9ی ئاشکراکرد

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێم حکومەتی هەرێم کوردستان مووچە


Nov 20, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پێشەوا هەورامانی وتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: حکوومەتی هەرێمی کوردستان نووسراوی فەرمی کردووە بۆ ناردنی 700 ملیارەکەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

ڕوونیشی كردووەتەوە: لە ڕۆژانی داهاتووش لەگەڵ هاتنی پارەکە، خشتەی مووچە ڕادەگەیەنرێت.

لەبارەی مووچەی سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵیش، پێشەوا هەورامانی بە وتوویەتی :بەڕێز سەرۆک وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە پەیوەندیدایە لەگەڵ بەڕێز سەرۆک وەزیران حکوومەتی فیدراڵ بۆ ئەوەی ئەو سێ مانگەشی کە دەمێنێت، بدرێت و مافی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت.

کامەران کەریم