قایمقامی پێنجوێن ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی کێشەی بڕانی کارەبای پێنجوێن بڵاودەکاتەوە
(0) /
زایەڵە - زانا ڕەحمان قایمقامی قەزای پێنجوێن بەزایەڵەی ڕاگەیاند: هاوڵاتیانی خۆشەویستی سنووری قەزای پێنجوێن وەک ئاگادارن لەبەرواری(26-10-2023) لەلایەن بەڕێزان( بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی و کۆتنرۆڵی کارەبای سلێمانی )یەوە ڕۆژانە بۆماوەی( 6)کاتژمێر کارەبای سنوری قەزای پێنجوێن دەکوژێننەوە بەهۆکاری نەبەستنی (پێوەری زیرەک).بۆچارەسەرکردنی ئەم کێشەیە لەگەڵ سەرجەم بەڕێزان( لایەنەسیاسیەکان و مامۆستایانی ئاینی وبەرپرسانی فەرمانگەی کارەباودەستەی ڕێکخەری خۆپیشاندانەکانی پێنجوێن) کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاریمان سازدا.
کەبەڕێزان لەفەرمانگەی کارەبای پێنجوێن ڕوونکردنەوەی پێویستیان دا لەسەر باشی و خراپییەکانی پێوەری زیرەک، کە جەختیانکردەوە پێوەری زیرەک کۆنترۆڵی( زیادەڕەوی) سەرتۆڕەکانی کارەبا ی سنوری قەزای پێنجوێن دەکات.
وتیشی:لەو ڕوانگەیەوە بۆچارەسەرکردنی کێشەی کارەبا و بوونی کارەبای بەردەوام لەسنوری قەزای پێنجوێن دا وەک ئیدارەی قەزای پێنجوێن داوامان لەبەڕێز بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی کرد کە تیمەکان بنێرن بۆ بەستنی پێوەری زیرەک بەڵام پێیان ڕاگەیاندین کەپێوەرییان نەماوە بینێرن بۆپێنجوێن بەم هۆکارەیش درێژەییان بەکوژاندنەوەی کارەبای قەزاکەمان داوە. بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەو زیاتر زەحمەت نەدانی هاوڵاتیانی خۆشەویستی سنوری پێنجوێن چەندین جار پەیوەندیمان بەلایەنەبەرپرسەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کرد وەک بەڕێزان (مامۆستاعەتا لە نووسینگەی بەڕێز کاک قوباد تاڵەبانی،پارێزگاری سلێمانی،بریکاری وەزیری کارەبا، بەڕێوبەری کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم،نووسینگەی وەزیری کارەبای هەرێم ،نووسینگەی وەزیری دارایی وئابوری،بەڕێوبەری گشتی کارەبای سلێمانی، بەڕێوەری کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی).بەڵام بەداخەوە هەتائەم کاتەیش چارەسەری کێشەی کوژاندنەوەی کارەبایان بۆنەکردووین.بۆیەهاوڵاتیانی خۆشەویست دڵنیادەکەینەوە درێغی ناکەین لەهەوڵەکانمان دا و ئومێد دەکەین هاوڵاتیانی بەڕێزی قەزاکەمان زیاتر ناڕەحەت نەکرێن و لەماوەیەکی نزیک دا چارەسەرەی بنەڕەتی کێشەی کارەبای پێنجوێن بکرێت.وەک قائیمقامییەتیی قەزای پێنجوێن، زۆر سوپاسی ئارامگری هاوڵاتیانی خۆشەویستی سنووری قەزاکەمان دەکەین.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: