مامۆستایەک بۆ زایەڵە: وەڵامێک  بۆ بەڕێزان  لە ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی  گشتی  پەروەردەی  سلێمانی

(0) / / کردستان / زایەڵە مامۆستا بایکۆت پەروەردە


Nov 23, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەرهەم موستەفا ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند:  هەموو لایەک  ئاگادارن  ئێمەی  مامۆستایان  لەسنورێکی فراوانی شارەکانی  سلێمانی ،هەڵەبجە  و ئیدارەی گەرمیان ، ڕاپەڕین  ، کۆیە  تادەگاتە  خانەقین  71 ڕۆژە  بایکۆتی  هۆڵەکانی  خوێندنمان کردووە ،سەرباری داوا  ڕەواکانمان   کە  داوای  یاسایی  و مافی  سەرەتایین   ، بەڵام حکومەت  زۆر  بێباک  و  خەمساردانە  مامەڵە ئەکات  ، وەک  ئەوەی  ئەم  سنورە  لەهاوکێشەی سیاسی و ئیداری هەرێم دا   نەبێت  .پێمان  باشبوو  داواکارییەکان  بەدەستی بەتاڵ  و  دروشمی  ڕەنگاو  ڕەنگ  نەبوایە  ، بەڵکو  خەم و ئازاری  مامۆستایان و قوتابیان  و خوێندکارانی ،لەکۆڵ،بگرتایە .ئەنجومەنی بەڕێوەبەرێتی گشتی  پەروەردە  باس  لەپەرۆشییان  دەکەن  بۆ  دەستپێکردنەوەی  پرۆسەی خوێندن  ، کەئێمەش  هەمان  پەرۆشیمان  هەیە   ، بەڵام  پێمان  وایە  ئەم  داواکاریە  پێویستە  ئاراستەی  دەسەڵاتێک  بکرێت  کە  ئێمەی مامۆستایان و خوێندکارانی  توشی  دابڕان کردوە و پرۆسەی  پەروەردەی خستۆتە  ژێر  پرسیارەوە  ، نەک  داواکاری  لەتوێژێک بکرێت ، کە لەساڵی 2016  بووەتە  قوربانی  دەسەڵاتێک  کە تەنها  بەڕاگەیاندن لەگەڵ داواکانمانە  و  بەعەمەلی  خۆیان  ئەدزنەوە.

وتیشی: چاوەڕێ بووین  بەڕێزان  لە  ئەنجومەنی  بەڕێوەبەرێتی گشتی پەروەردەی  سلێمانی   بەنوێنەریان  بەشداری  بکەن  هاوشانی  ئێمە  لەچوونمان  بۆ بەغداد  بۆ ساحەی  تەحریر   چونکە  ئێمە   خەمی  هەموو لایەکمان  لەکۆڵناوە ،چاوەڕێبووین  داوا  لەحکومەتی  هەرێم  بکەن  ،  کە ئەگەر پێدانی مووچە  خەتاکەی  دەگەڕێتەوە  بۆ  حکومەتی  ناوەند  ،ئەوا  گێڕانەوەی  پلەبەرزکردنەوەی  مامۆستایان و فەرمانبەران  لەدەسەڵاتی   ئەم حکومەتە  لۆکاڵیەی خۆماندایە  و  بۆچی  بڕیاڕ  لەگێڕانەوەی ئەم  مافە  نادات ،یاخود  بۆچی  خەمێک  لەوانەبێژان  ناخۆن  کە  یەک لەسەر پێنجی پرۆسەی،پەروەردە ،بەڕێوەئەبەن ،لەکۆتاییدا  بە پێویستی  ئەزانین  هەموولایەکمان  لەسەر مێزی گفتووگۆ  دابنیشین  بۆ  چارەسەرکردنی  دۆخی پەروەردە  ، کەخۆی  لەبەدیهێنانی  داواکانمان  دەبینێتەوە.

کامەران کەریم