مامۆستایانی ناڕازی وەڵامی پەروەردەی گشتی سلێمانی دەدەنەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی مامۆستایانی ناڕازی کوردستان


Nov 23, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - مامۆستایانی ناڕازی وەڵامی پەروەردەی گشتی سلێمانی دەدەنەوە.

ڕونکردنەوەیەک لە مامۆستایانی ناڕازییەوە: 

ئەمڕۆ ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەبێ گەڕانەوە بۆ مامۆستایان و جێبەجێکردنی هیچ داواکارییەکی مامۆستایان ، داوا لە مامۆستایانی میلاک و وانەبێژ دەکەن بایکۆت بشکێنن.

ئێمە لە نوێنەرانی مامۆستایانی سەرجەم شاروشارۆچکەکان،لێرەوە ڕای دەگەیەنیین بەهیچ شێوەیەک سازش لەسەر ماف و داواکارییەکانمان ناکەین و تا چارەسەڕی ڕیشەیی بۆ پرسی مووچە درێژە بە بایکۆت ناڕەزایەتیەکان دەدەین.

ئێمە ئاواتەخوازبووین ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە لەجیاتی داوای شکاندنی بایکۆت لەمامۆستایان ، داوای لە حکومەتی هەرێم بکردایە  ئەو داواکارییانەی مامۆستایان جێبەجێ بکات کە جێبەجێکردنیان لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمە ئەوانیش

١ــ دەسپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوە 
٢ـ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ 
٣ ــ دیاریکردنی چارەنوسی مووچە پاشەکەوتکراوەکانمان .
٤ـ دیاری کردنی چارەنوسی سێ مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ .

هەر بۆ درێژەدان بە ناڕەزایەتیەکان ڕۆژی یەکشەممە مامۆستایان ناڕەزایەتیەکان دەبەنە بەغدای پایتەخت و لەگەڵ گەڕانەوەشیان لێرە بەگوڕێکی تر ناڕەزایەتیەکان دەست پێدەکەنەوە

دووبارە ڕایدەگەیەنین
بایکۆت بەردەوامە ، بۆ ئەوەی کاتێکی تر و ساڵێکی تر بایکۆت نەکەینەوە .

مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی

کامەران کەریم