لە سلێمانی باندێکی گەورەی مەترسیدار دەستگیرکرا
(0) /
زایلە - دەزگای ئاسایشی هەرێم بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی عێراق باندێکی نێودەوڵەتی بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکرد کە دەیانوسیت لەناو سلێمانی ماددەی هۆشبەر ساغبکەنەوە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە سلێمانی، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێم و بەرێوەبەری گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند دەست سەر بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر گیراوە کە بڕەکەی (51) کیلۆ ماددەی هۆشبەر بوە لە جۆری کریستاڵ.
ئاماژە بەوەشکرا، ماوەی دو هەفتەیە سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیاری ورد بون و دەرەنجام توانراوە سێ کەس لە ناو ئەو تۆڕە مەترسیدارە دەستگیربکرێت، چونکە دەیانویست ماددەکان لە شاری سلێمانی ساغ بکەنەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: