مامۆستایانی ناڕازی رۆژی یەكشەممەی داهاتوو لە بەغداد دەبن
(0) /
زایەڵە - مامۆستایانی ناڕازی ڕایگەیاند؛ رۆژی یەكشەممەی داهاتوو لە بەغداد دەبن و دووشەممەش بە خۆپیشاندان وەڵامی وەزارەتی پەروەردە دەدەنەوە.
مامۆستایانی ناڕازی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی رایانگەیاند: رۆژی یەكشەممەی داهاتوو بۆ پارێزگاریكردن لە ژیان و گوزەرانی مووچەخۆرانی هەرێم لە بەغداد دەبن.
ئاماژەیان بۆ ئەوەش كرد: لە رێگای ئەو هەڵوێستەمانەوە دەمانەوێت شەقامی عێراقی لە كێشەی مامۆستانی وانەبێژ ئاگاداربكەینەوە، دوای گەڕانەوەشمان لە بەغداد لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان خۆپیشاندان ئەنجامدەدەینەوە.
جەختیان کردەوە: رۆژی دووشەممەی داهاتوو لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان خۆپیشاندان دەستپێدەكەنەوە و وەڵامی وەزارەتی پەروەردە دەدەنەوە كە داوا دەكات پڕۆسەی خوێندن دەستپێبكاتەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: