بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە لە گەرمیان هاوڵاتیەک گیانی لەدەستدا
(0) /
لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ئاشکرای کرد، ئۆتۆمێلێک هاوڵاتیەک دەشێلێت و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مقەدەمی ماف پەروەر عەلی جەمال قدووری لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە ناحیەی ڕزگاری سەر بە قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک لە جۆری لانسەر هاوڵاتیەک بەناوی "محەمەد ئەحمەد عەزیز" لەدایکبووی 1950 دەشێلێت پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
ناوبراو وتیشی، لە ئێستادا تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلارکراوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 24ی هاتوچۆ بەندکراوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: