ڕوون کردنەوەیەک لەنەخۆشخانەی مناڵانەوە
(0) /
زایەڵە - بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمالی منداڵان پەیامێك ئاراستەی دایكان و باوكان دەكات و دەڵێت: لە ئێستادا دەرزیی گەشە لە نەخۆشخانەكان نەماوە، بۆیە تكایە تا دەرزیەكە دەگاتە دەستمان سەردان مەكەن.
د.پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمالی منداڵان رایگەیاند: بەشی گەشە لە لیژنەی نەخۆشییە درێژخایەنەكانی نەخۆشخانەی منداڵانی فێركاری دكتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشید ئاگاداری دایك و باوكی ئەو منداڵانە دەكاتەوە كە سەردانی نەخۆشخانە دەكەن بۆ وەرگرتنی دەرزی،لە ئێستادا دەرزیەكە نەماوە،بۆیە تكایە تا دەرزیەكە ئەگاتەوە بەدەستمان سەردان مەكەن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: