داواکاریی ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی پشتیوانانی تیرۆر

(0) / زایەڵە ئێران داعش تیرۆر


Jan 10, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای ئیدانە کردنی کردەوەی تیرۆریستی پاکستان، داوای لە وڵاتان کرد، بەرەنگاری پشتیوانانی تیرۆر ببنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کوشتنی ١١کرێکاری کانگا لە بەلوچستانی پاکستان لە لایەن داعشی ئیدانە کرد.
جەختی لە سەر ئەوەش کردەوە کە ئەم تاوانە جارێکی دیکە پێویستیی هاوکاریی هەموو وڵاتانی ناوچە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تەکفیری و تیرۆریستییەکانی سەلماند.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوای لە هەموو وڵاتانی ئیسلامی کرد هەموو هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ لە پێناو نەهێشتنی بەستێنی فکری و سەرچاوەی دارایی گرووپە تیرۆریستی و تەکفیرییەکان و ڕێگە لە پشتیوانیی هەندێ وڵاتی تایبەت لە گرووپە تیرۆریستییەکان بگرن.
کۆتایی/.