سوپای عێراق دوا وادەی بۆ چوونە دەرەوەی پەکەکە لە ش  شەنگال دیاری کرد

(0) / / جهان / زایەڵە حەیدەر شەشۆ هێزی پاراستنی ئێزدخان هەرێمی کوردستان پەکەکە شەنگال


Mar 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

حەیدەر شەشۆ فه‌رمانده‌ی هێزی پاراستنی ئێزدخانی سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: سوپای عێراق تا رۆژی یەکی نیسان مۆڵەتی داوەتەوە هێزە چەکدارییەکانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان بۆئەوەی شەنگال بەجێبهێڵن.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، حەیدەر شەشۆ ئەوەشی بۆ میدیا عێراقییەکان روونکردەوە، سوپای عێراقی تاوەکو رۆژی یەکی نیسانی داهاتوو مۆڵەتی داوەتە هێزە چەکدارییەکانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان بۆئەوەی ناوەندی شاری شنگاڵ چۆڵ بکەن.

پێشبینیشی کردووە ئەگەر بێت و ئەو هێزانە داوکارییەکەی سوپای عێراق جێبەجێ نەکەن، ئەوە دوای ئەو بەروارە هێزیان لەدژ بەکاربهێنرێت.

شەشۆ ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە ئەو هێزانەی سەر بە پەکەکە لەناو بارەگا حکومییەکانی شاری شەنگالدا جێگیربوون و کۆمەڵێک مەرجیشیان هەیە بۆئەوەی بارەگا سەربازییەکانیان چۆڵ بکەن، کە لە دیارترینیان بریتیە لەوەی ئەندامەکانیان بگوازرێنەوە سەر سوپا و پۆلیسی عێراق، بۆ ئەو مەبەستەش دانوستان لەنێوان هەردوولا بەردەوامە.

فەرماندەی هێزەکانی ئێزیدخان باسی لەوەش کردووە کە حکوومەتی بەغدا سوورە لەسەر ئەوەی ڕێککەوتننامەی شەنگال جێبەجێ بکرێت و هێزە نافەرمییەکان لەناو شەنگال و لەسەر چیای شەنگال نەمێنن.