ناوی زیاتر لە دوو ملیۆن خوێندکار  بۆ وەرگرتنی بڕە پارەیەکی مانگانە تۆمارکرا

(0) / / کردستان / زایەڵە خوێندکار پەروەردە عێراق


Nov 26, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کەریم سەید، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، ناوی زیاتر لە دوو ملیۆن خوێندکار تۆمارکراوە تا لە ساڵی خوێندنی 2023-2024 بە شێوەی مانگانە بڕێک پارە وەربگرن.

بەپێی وتەی ئەو وتەبێژە، ناوی ئەو ژمارە خوێندکارە پێداچوونەوە و وردبینی بۆ کراوە و رەوانەی لایەنی پەیوەندیدار کراوە، بۆ ئەوەی دەست بە دابەشکردنی ئەو بڕە پارەیە بکرێت.

لە یاسای بودجەی ساڵی 2023 بڕێک پارە بە شێوەی مانگانە بۆ  خوێندکاران تەرخانکراوە، بۆ خوێندکارانی قۆناغی بنەڕەتی 30 هەزار دینارە و بۆ خوێندکارانی ناوەندی و ئامادەییش 50 هەزار دینارە.

پارەکە لە رێگەی هەژماری بانکییەوە حەواڵەی بەخێوکەری خوێندکارەکە دەکرێت.

کامەران کەریم