زەریف: ئامانجی ئێران دەستەبەریی ئاشتی بەردەوامە له ئەفغانستان
(0) /
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران کاتێ گەیشتە تاجیکستان جەختی کرد ئامانجی کۆماری ئیسلامی دابین کردنی ئاشتی بەردەوام و کۆتایی هێنان بە شەڕ وپێکادانە لە ئەفغانستان.
بەپێی ڕاپۆتی زایەڵە لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران، محەمەد جەوادزەریف کە بۆ بەشداری لە نۆیەمین کۆنفەانسی "دڵی ئاسیا- شێوازی ئەستەنووڵ" و دانووستان لە گەڵ بەرپرسانی باڵای تاجیکستان گەیشتە دووشەنبە و لە لایەن وەزیری دەرەوەی تاجیکستان و بەرپرسانی تری ئەو وڵاتەوە پئشوازی لێکرا.
زەریف لە سەرەتای گەیشتنی سەبارەت بە بەرنامەی ئەم سەفەرە وتی: زۆر خۆشحاڵم دەرفەتێک دەس کەوت بە مەبەستی بەشداری لە کۆنفەرانسی دڵی ئاسیا و سەفەرێکی دوولایەنە سەردانی وڵاتی دۆست،هاوسێ، هاوزمان و هاودینی تاجیکستان بکەموو لە گەڵ بەرپرسانی تاجیکستان و ئەو وڵاتانەی سەبارەت بە ئەفغانستان کە ئەویش وڵاتێکی هاوسێ و هاوزمانە هاوکاری بکەین بەڵکوو ڕێگایەک بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ و ئاژاوە کان و سەقامگیر کردنی ئاشتی و ئاسایش دابنێین.
تێبينيێك بنێرە: