نەشتەرگەریی دەرهێنانی کیسێکی ١٨ کیلۆیی لە نەخۆشخانەی بێستوونی کرماشان

(0) / / کردستان / زایەڵە نەشتەرگەری بێستوون کرماشان کیس ژنان پزیشکی دکتۆر سوهەیلا نانکەلی


Nov 28, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – پزیشکانی پسپۆڕ لە نەخۆشخانەی بێستوونی کرماشان لە نەشتەرگەرییەکی دەگمەن و سەرکەوتوانەدا کیسێکی ١٨ کیلۆیی لە هێلکەدانی ژنێک دەردەهێنن و باری تەندروستی نەخۆشەکە جێگیرە.
دکتۆر سوهەیلا نانکەلی پسپۆڕی ژنان و منداڵبوون لە نەخۆشخانەی بێستوونی کرماشان کە لەگەڵ تیمێکی پزیشکیی بەتوانا ئەم نەشتەرگەرییەی ئەنجام داوە، لەمبارەیەوە بە زایەڵەی وت: نەخۆشەکە خانمێکی ٣٠ ساڵان بوو کە بۆ دەرهێنانی کیسێکی ١٨ کیلۆگرامی لە نەخۆشخانەی بێستوون خەوێندرا و نەشتەرگەریی بۆ کرا و بە هەوڵ و ماندووبوونی تیمی پزیشکی، نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوو ئەنجام درا و کیسەکە دەرهێندرا.
ئاماژەی بەوەش دا کە لە ئێستادا باری تەندروستی نەخۆشەکە جێگیرە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە ئەم جۆرە کیسانە زۆر درنگ نیشانەکانی خۆیان دەردەخەن یان کاتێ کە زۆر گەورە نەبن ئازاریان نییە، داواشی لە خانمان کرد لە مەودای کەمدا پشکنینی پزیشکی تایبەت ئەنجام بدەن کە لە تەندروستی خۆیان دڵنیا بن.
ڕاشیگەیاند کە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی وەک ئەمەی ئەنجام دراوە کارێکی گرووپی و دژوارە و دەبێ هەموو کارەکان لە سۆنۆگرافی و سی تی ئێسکەن و دیکەی پشکنیەکان بە وردی و دروست ئەنجام بدرێن تا لە کۆتاییدا نەشتەرگەرییەکە سەرکەوتوو ببێ.
شیاوی ئاماژەیە نەخۆشخانەی پیشەیی و پسپۆڕانەی بێستوون، گەورەترین نەخۆشخانەی کەرتی تایبەتە لە پارێزگای کرماشان و یەکێکە لە مۆدێڕنترین و سەردەمیانەترین نەخۆشخانەکان لە ڕۆژئاوای ئێران بە زیاترین خزمەتگوزاریی لە بواری دۆزینەوە و چارەسەریی پزیشکی و پسپۆڕ و بەتواناترین پزیشکەکان. 
نەخۆشخانەی بێستوون ئامادەی خزمەتگوزارییە بە هەموو نەخۆشەکان لە وڵاتانی دراوسێ بە تایبەت وڵاتی عێراق و هەرێمی کوردستان.  
ئەم نەخۆشخانەیە بەهۆی بوونی زمان و کولتووری هاوبەش لەگەڵ هەرێمی کوردستان، بەستێنێکی لەبار و گونجاوی بۆ پێوەندیی لەگەڵ پزیشکان و کارمەندان هەیە. 
چالاکییەکانی نەخۆشخانەی کەرتی تایبەتی بێستوون لە گرووپەکانی؛ 
- پیشەیی و پسپۆریی منداڵان، دڵ، CCU، نەشتەرگەریی گشتی، پزیشکیی منداڵان (ساواناسی) NICU ، نەشتەگەریی ژنان، ICUی دڵ، ICU جێنێراڵ، نێوخۆیی مێشک و دەمار، نەشتەرگەریی مێشک و دەمار، ئۆرتۆپدی، نەشتەرگەریی دەم و شەویلگە و دەموچاو، پزیشکی گوێ و لوت و قوڕگ (ئۆتورھینۆلارینگۆلۆجی)، پزیشکی پسپۆری گورچیلە و هەناوی و فریاکەوتن. 
- جیهازات و خزمەتگوزاریی پاراکلینیکیی ئەم نەخۆشخانەیە بریتییە لە؛ تاقیگە و پاتۆلۆژی، رادیۆلۆژی تیشکناسی پزیشکیی ناوەکیی دیجیتاڵی، سۆنۆگرافی یا ئێکۆگرافی، سی تی ئێسکەن، فیزیۆتراپی و دەرمانخانە. 
- نەخۆشخانەی بێستوون ژووری تایبەتی نەشتەرگەریی گشتیی هەیە لە هەموو بوارە پزیشکییەکان بە تایبەت جوانکاری و نەشتەرگەریی دڵ، بەشی CT ئانژیۆگرافی، کیمیایی کلینیکاڵ، ڕادیۆتراپی و کلینیکی پزیشکی پسپۆڕیی چاو.