پشتیوانی عەمار حەكیم لە داواكانی مامۆستایانی سلێمانی

(0) / / عراق / زایەڵە حەکیم مامۆستایان سلێمانی


Nov 29, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمە پشتیوانی خۆی بۆ داواكانی مامۆستایان لە سنوری پارێزگای سلێمانی رادەگەیەنێت و داواش دەكات حكومەتی هەرێم شایستە داراییەكانیان پێ بدات و حكومەتی عێراقیش بەدواداچون بۆ داواكارییەكانیان بكات.

عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمە، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس، رایگەیاند"لە نزیكەوە چاودێری خۆپیشاندان و گردبونەوەكانی مامۆستایان دەكەین لە پارێزگای سلێمانی. لەكاتێكدا كە پشتیوانی خۆمانیان بۆ رادەگەیەنین، داواش لە حكومەتی هەرێم دەكەین شایستە داراییەكانیان خەرج بكات."

سەرۆكی رەوتی حیكمە وتوشیەتی، دادپەروەرانە نییە كە گرفتەكانی توێژی مامۆستایان، بەبێ چارەسەر بەردەوام بن.

عەمار حەكیم هەروەها وتویەتی"داواش لە حكومەتی فیدراڵ دەكەین بەردەوام بێت لەسەر هەوڵەكانی بۆ بەجێهێنانی داواكارییەكانیان و بەدواداچون بۆ دۆسیەكەیان لەگەڵ حكومەتی هەرێم."