پۆلیسی دارستان لە ناڵپارێز دوو هاووڵاتی دەستگیر دەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە پۆلیسی دارستان ناڵپارێز


Nov 29, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند: مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی ناڵپارێز لە سنووری گوندی ( یاساماڵ ) هاووڵاتیەکیان بە تۆمەتی سوتاندنی چوار درەختی سروشتی تەمەن گەورە دەستگیر کرد.

هەروەها لە سنووری گوندی (کانی سپیکە)ی سەر بە ناحیەی ناڵپارێز دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبلێكدا کە داری تەڕی بڕاوەی بارکردبوو، شوفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستگیر کرا و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە.

کامەران کەریم