وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق لیژنەیەك رەوانەی پارێزگای هەڵەبجە دەكات

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵەبجە کۆچ عێراق د.موسەننا ئەمین


Nov 30, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بۆ سەرەتای ساڵی داهاتوو وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران لیژنەیەك رەوانەی پارێزگای هەڵەبجە دەكات.

چەند ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەردانی شاری هەڵەبجە دەكەن بەمەبەستی بەدواداچونی كێشەكانی هەڵەبجەو مافی قەرەبوكردنەوەی دانیشتوانەكەی.

 د.موسەننا ئەمین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە كوتلەی یەكگرتوو بەزایەڵەی ڕاگەیاند: بۆ سەرەتای ساڵی داهاتوو وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران لیژنەیەك رەوانەی پارێزگای هەڵەبجە دەكات بەمەبەستی قەرەبوكردنەوەی زیانلێكەوتوانی پارێزگاكە، داوامانكردوە لیژنەیەكی هەمیشەیی لە شاری هەڵەبجە هەبێت و هەموو هاوكارییەك لەلایەن پارێزگارەوە دەربڕاوە.

 ووتیشی: ئەوانەی لەئێران گەڕاونەتەوە پێویستە چەند ملیۆن دینارێك وەك مافی قەرەبوی خۆیان وەربگرن چەندین ئیستحقاقی تر كە هەیانەو دیار نیە تاچەند حكومەتی هەرێم پابەندی دەبێت ئەویش وەرگرتنی پارچەیەك زەویە.

کامەران کەریم