وەزارەتی كارەبا: بەم زووانە کێشەی کوژانەوەی گشتی چارەسەر دەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە کارەبا کوژانەوە کوردستان


Dec 01, 2023

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی كارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند؛ بەم زووانە کێشەی کوژانەوەی گشتی چارەسەر دەکرێت.

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی كارەباوە : 

بەهۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە، کوژانەوەی گشتی لە سیستەمی کارەبای هەرێم روویدا و تیمەكانی وەزارەتی كارەبا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکە و گەڕانەوەی كارەبای گشتین و بەم زووانە کێشەی کوژانەوەی گشتی چارەسەر دەکرێت. 
ئێوارەی رۆژی پێنجشەم، بەهۆی گرفتێكی تەكنیكییەوە، تەواوی یەكەكانی بەرهەمهێنانی كارەبای هەرێم كوژانەوە و تیمەکانی وەزارەتی كارەبا دەمودەست کێشەکەیان چارەسەر كرد. بەڵام كاتژمێر (1:00)ی شەو بۆ جاری دووەم كوژانەوەی گشتی ڕوویدا و، ئێستا تیمەكانی کارەبای هەرێم سەرقاڵی ئاساییكردنەوەی دۆخی سیستەمی كارەبای هەرێمی كوردستانن و بەم نزیكانە چارەسەر دەکرێت. 

کامەران کەریم