بەرپرسێکی کارەبا: بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆکارێکی نادیار کوژانەوەی گشتی تۆڕی کارەبای هەرێم ڕوویداوە

(0) / / کردستان / زایەڵە کارەبا کوژانەوە


Dec 01, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەرپرسێکی کارەبائاشکرایکرد:  بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بەهۆکارێکی نادیار کوژانەوەی گشتی تۆڕی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕوویداوە.

ئەندازیار غالب محەمەد بەڕێوەبەری کۆنترۆڵ و گەیاندنی کارەبای سلێمانی رایگەیاند: کاتژمێر 4 بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ١/١٢/٢٠٢٣ بەهۆکارێکی نادیار کوژانەوەی گشتی ( Black out)لە تۆڕی کارەبای هەرێمی کوردستان، تا ئێستا هۆکارەکەی نادیارە.

لە ناو شاری سلێمانی هیچ شوێنێکی کارەبای نیە و لایەنی پەیوەندار لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن.

کامەران کەریم