بودجەی گشتی عێراق پەسند نەكرا
(0) /
بودجەی گشتی عێراق لە دوایین کۆبوونەوەی پەرلەمان پەسند نەكرا و كۆبوونەوەی پەرلەمانی بۆ كاتێكی نادیار دواخرا .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نەیتوانی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی 2021 پەسند بکات و کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
بە ئەنجام نەگەیشتنی پەسەندکردنی بودجە بەهۆی سوور بوونی بەشێک لەلایەن شیعەکان لەسەر دابەزاندنەوەی بەهای دۆلار بوو و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نەیتوانی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی 2021 پەسند بکات و کۆبوونەوەی بۆ کاتێکی نادیار دواخست.
لەمبارەیەوە رێزان شێخ دلێر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی رایگه‌یاند، پشكی كورد له پرۆژه یاسای بودجه كێشه‌ی نه‌ماوه‌و ئه‌و ناكۆكیانه‌ی ئێستا هه‌یه ناكۆكی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عیراقه.
وتیشی: وه‌فدی هه‌رێم ده‌یان جار هاتونه‌ته به‌غدا بۆ ڕێكه‌وتن، ئه‌وه‌ی ڕێگره له‌به‌رده‌م بودجه نیه‌تی لایه‌نه سیاسیه‌كانی عیراق و ململانێ كانیانه له‌گه‌ڵ حكومه‌ت، نه‌ك پشكی كورد له‌پرۆژه یاسای بودجه.
تێبينيێك بنێرە: