كاندیدێكی پارتی لە كەركوك پەیوەندی بە ریزەكانی یەكێتییەوە كرد

(0) / / کردستان / زایەڵە پارتی یەکێتی


Dec 01, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - مەسعود مەلا پەروێز كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە كەركوك پەیوەندی بەریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە كرد.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە كەركوك رەوەند مەلا مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی رایگەیاند، ئەمڕۆ پێشوازیمان لە مەسعود مەلا پەروێز كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە كەركوك كرد كە پەیوەندی بە ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە كردووە و بنەماڵەیەكی كوردپەروەر و تێكۆشەری شارەكەن و بڕیاریدا سەنگەری خزمەتكردنی بگوازێتەوە و لە ریزەكانی یەكێتیدا خزمەت بكات.

هاوكات مەسعود مەلا پەروێز رایگەیاند، یەكێتی دەتوانێت خزمەتی كەركوك و كەركوكییەكان بكات و بۆیە بڕیارمداوە لە ریزەكانی یەكێتیدا خزمەتبكەم.

کامەران کەریم