پێشنیازی ئێران بۆ ئەنجامدانی مانۆڕی هاوبەشی سەربازیی لە گەڵ عێراق
(0) /
زایەڵە - لیوا محەمەد باقری ،سەرۆك ئەركانی گشتیی هێزە چەكدارەكانی ئێران، لەمیانەی سەردانەكەیدا بۆ بەغدا، پێشنیازی ئەوەی كرد كە مانۆڕی هاوبەش لەسەر سنووری ئێران و عێراق ئەنجام بدرێت.
لە بەرامبەردا لیوا عەبدولئەمیر یارەڵڵا، سەرۆك ئەركانی سوپای عێراق ئامادەیی تەواوی هێزە چەكدارەكانی عێراقی بۆ پەرەپێدانی هاوكاری سەربازی، بەرگری و مەشق و ڕاهێنان، مانۆڕی هاوبەش و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەكان لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران دەربڕی.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەردوو وڵات ئەزموونی باش و بەنرخیان هەیە لە شەڕی دژی تیرۆر، بۆیە دەتوانن پلانی باش بۆ ئەو ئەزموونە بەنرخانە هاوبەش بكەن.
شایانی باسە لیوا محەمەد باقری ،سەرۆك ئەركانی گشتیی هێزە چەكدارەكانی ئێران ، بەسەردانێك لە عێراقە و لەلایەن عەبدولئەمیر یارەڵڵا، سەرۆك ئەركانی سوپای عێراقەوە پێشوازی لێكرا و چەند دیدارێکی گرینگیشی ئەنجامداوە.

تێبينيێك بنێرە: