دوو شەپۆلى بارانبارین لە هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات
(0) /
زایەڵە - بەپێى پێشبینییە کەشناسییەکان، شەپۆلێکی بارانبارینی لاواز بەشێکی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و شەممەی داهاتوو شەپۆلێکی بارانی باش تەواوی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بەزایەڵەی ڕاگەیاند: شەپۆلێکی بارانبارین بە لاوازی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە؛ زیاتر لە سنووری دهۆک کاریگەریی دەبێت و دواتر ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر.
دەشڵێت: رۆژانی پێنجشەممە و هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت و رۆژی شەممە شەپۆلێکی بارانبارین تەواوی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
ڕاشیگەیاندووە: زۆرترین باران لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک دەبارێت؛ لە سلێمانی و هەموو ناوچەکانی دیکەش بارانی باش دەبارێت؛ تەنیا لە هەڵەبجە و گەرمیان کەمتر لە ناوچەکانی دیکە باران دەبارێت.
ئاماژەی بەوەش کرد: بەهۆی شەپۆلەکەی رۆژی شەممەوە پلەی گەرما دادەبەزێت و لە تەواوی ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: