قۆناغەکانی چارەسەرکردنی زیانەکانی بەنداوی دەربەندیخان بەردەوامە

(0) / / کردستان / زایەڵە بەنداوی دوکان دەربەندیخان


Dec 04, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕایگەیاند: بەردەوامی پڕۆژەی چارەسەرکردنی زیانەکانی بەنداوی دەربەندیخان بۆ بوومەلەرزەکە، کەلەلایەن کۆمپانیای هابیکاوە بۆ بەڵێندەرایەتی گشتی جێبەجێ دەکرێت بە گوژمەی دوو ملیار و دوو سەد و هەشتا ملیۆن دینار، کە بودجەکەی لەلایەن حکومەتی هەرێم ،وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دابینکراوە و لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاو سەرپەرشتی دەکرێت .

ڕونیشیکردەوە:  سەرەڕای هەبوونی قەیرانی دارایی  لە٪75 ی کارەکانی تەواو بووە و پڕۆژەکە بەبەردەوامی لەلایەن کۆمپانیای ناوبراو کاری لەسەر دەکرێت .

کامەران کەریم