رووداوێکی هاتوچۆ لە سلێمانی روویدا و دوو کەس گیانیان لەدەستدا

(0) / / کردستان / زایەڵە هاتوچۆ سلێمانی مەلیک مەحمود


Dec 05, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - درەنگانی شەوی رابردوو لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە سلێمانی رووداوێکی هاتوچۆ روویدا بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

رووداوەکە لە نزیک دووڕیانی سەرچنار روویداوە و شۆفێرەکە لەژێر کاریگەریی خواردنەوەی کـــهولیدا بووە و ئۆتۆمبێلەکەی بە خێراییەکی زۆر لێخوڕیوە و لە ئەنجامدا لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە و خۆی کێشاوە بە ستوونێکی کارەبادا.

لە رووداوەکەدا دوو سەرشینی ئۆتۆمبێلەکە دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە و شۆفێرەکەش بە سووکی برینداربووە.

کامەران کەریم